لە كەركووك خۆپێشاندانێك دژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەچوو

لە كەركووك خۆپێشاندانێك دژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كەركووك لە خۆپێشاندانێكی ناڕەزاییدا داوایان كرد بەرپرسانی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بگۆڕدرێن.


خۆپێشاندەران لەبەردەم بنكەی كەركووكی كۆمسیۆنەكە گردبوونەوە و داوایان كرد بەزووترین كات كارەكانی نووسینگەی كەركووكی كۆمسیۆن ناچالاك بكرێ و لە بەغداوە ئیدارەیەكی نوێی بۆ بنێردرێت.


هەروەها داواشیان كرد لەمەودوا دەنگەكانیان بە دەست جیابكرێتەوە نەك ئەلیكترۆنی، سزای ئەوانەش بدرێ كە ساختەكاریان لە پرۆسەكەدا كردووە و یارییان بە ئەنجامی دەنگەكان كردووە.


خۆپێشاندەرانی كەركووك رایانگەیاندووە بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆییان هەیە لەسەر ساختەكاری و خروقاتەكانی لە هەڵبژاردنی تایبەتی پارێزگاكەدا كراوە، بەتایبەتییش لە حەویجە.



لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێكی یەكێتی، كە پارێزگای كەركووكیان رادەستی سوپای پاسداران و حەشدی شیعی كرد، پارێزگاكە كەوتووەتە بارێكی خراپی ئەمنی و بەبێ خاوەن ماوەتەوە.
bas news -
Top