شاخه‌وان عه‌بدوڵلا: زیاتر له‌ جارێك ڕێگریمان له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌

شاخه‌وان عه‌بدوڵلا: زیاتر له‌ جارێك ڕێگریمان له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌نگده‌رانی ده‌ڵێ بەوپەڕی ئەمانەتەوە پارێزگاریم لەو متمانەی ئێوە کردووە و هیچ کات کڕین و فرۆشتن و مساوەمەم بەدەنگەکانتانەوە نەکردووه‌.



ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ"ئەوەی کردبێتم ئەرکی سەرشانم بوە لەپارێزگاری کردن لە هێزی پێشمەرگەو سەروەرییەکانی خەڵکی کوردستان چونکە زیاد لە جارێک پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەمج کردنی لەگەڵ هێزەکانی عێراق هاتە لیژنەی ئاسایش و رێگریمان لێکرد تێبپەڕێت".



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵايه‌:-



په‌یامێک بۆ خەڵکی کەرکوک و کوردستان ....

جەماوەری کورد پەروەرو نیشتمان پەروەری کەرکوک ئەمڕۆ لە کۆتا رۆژی کارکردنم وەک نوێنەری ئێوەی قارەمان و تێکڕای خەڵکی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لەماوەی کارکردنم لە ٤ چوار ساڵی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەوپەڕی ئەمانەتەوە پارێزگاریم لەو متمانەی ئێوەی بەرێز کردوە هیچ کات کڕین و فرۆشتن مساوەمەم بەدەنگەکانتانەوە نەکردوە ، ئەوەی کردبێتم ئەرکی سەرشانم بوە لەپارێزگاری کردن لە هێزی پێشمەرگەو سەروەرییەکانی خەڵکی کوردستان چونکە زیاد لە جارێک پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەمج کردنی لەگەڵ هێزەکانی عێراق هاتە لیژنەی ئاسایش و رێگریمان لێکرد تێبپەڕێت و بۆ یەک جاریش رێگەمان نەدا هیچ بەیاننامەیەک لەدژیان پێشمەرگە دەربچێت تەنانەت دوای روداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەریش ، وە داوای لێبوردنیش دەکەم لە هەر کەموکوڕییەک ، لێرەوە داوا لە جەماوەری بەشەرەفی کوردستان دەکەم دەنگی خۆیان بدەن بەلیستی ١٨٤ ی پارتی دەیموکراتی کوردستان پارێزەری دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان ، ئەزمونی ٤ چوار ساڵی رابردوو ئەوەی دەرخست کەتەنها لەم خولە پارتی پەرلەمانی عێراقی تەسلیم بە بزوتنەوەی گۆڕان کرد لە پێناو یەک ریزی خەڵکی کوردستان بەڵام دواجار بەزیان بۆ گەلەکەمان گەرایەوەو دەیان بڕیار لەو پەرلەمانەوە لەدژی خەڵکی کوردستان دەرچون ، بەهەمان شێوە تەنها یەک ساڵ وەزیرەکانی پارتی لە کابینەی عبادی نەمان بودجەی خەڵکی کوردستان کەم بویەوە بۆ ١٢% و هەروەها بڕیاری لەشکرکێشی و داگیر کردنی خاکی کوردستان درا ، جگە لەوە داوا لە لایەنگرانی پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەم ئەوانەی لەبەر هەر هۆکارێک بێت ناتوانن دەنگ بە پارتی بدەن بالەناو حزبەکانی خۆیان ئەو کوڕو کچە کورد پەروەرو نیشتیمان پەروەرانە هەڵبژێرن کە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکەن ، چونکە بەداخەوە لە رابردو خەڵک هەبو بەدەنگی خەڵکی کوردستان هاتە بەغدا لەوێ دەستی لەگەڵ نەیارانی گەلەکەن تێکەڵ کردو لەدژی خەلکی کوردستان کاری کرد لەبەرامبەر هەندێک دەسکەوتی مادی ، لەکۆتاییدا دەڵێم خەڵکی کەرکوک تەنها بەجەستە لەگەڵتان نیم بەدڵ لەگەڵتانم و بۆ یەک چرکەش لەبیرتان ناکەم و هەرچی لەتوانامدابێت دەیکەم بۆ کۆتای هاتنی ئەو دۆخەو بەیەکتر ئاشنا ببینەوە ئیتر هەر لە خۆشیدابن .
bas news -
Top