کۆمسیۆن دواین ئامار و زانیارییەکانی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیاند

کۆمسیۆن دواین ئامار و زانیارییەکانی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیاند
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی رێژەی دەنگدانی تایبەت و هەروەها چاودێرانی نێودەوڵەتی میدیاکاران و بنکەکانی دەنگدان و ژمارەی دەنگدەر، دوا ئاماری راگەیاند.

ریاز بەدران سەرۆکی کارگێڕیی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ سبەینێ تەواوبوونە، دوائاماریش ٢٤٣٤٩٣٥٧ کەس مافی دەنگدانیان لە ٨٩٥٩ بنکە و ٥٥٢٣٢ وێستگەی دەنگدان هەیە.

دەشڵێ، زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار راگەیاندکار و رۆژنامەنووس لە سەرجەم رۆژنامە و کەناڵ و ئاژانسەکان هەڵبژاردنەکە رووماڵ دەکەن، هەرەوەها ١٣٣٤١٥ کەس وەک چاودێری لایەنە سیاسییەکانن و ٧٤٦٤٦ کەس چاودێری ناوخۆیین و ٩٦٣ کەس چاودێری نێودەوڵەتیین و ٣٢٩ راگەیاندنی نێودەوڵەتیین. لەبارەی رێژەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق گوتی، رێژەکە ە ٧٨%.

جێی ئاماژەیە لە هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێ، ٣٢٠ لایەنی سیاسی و هاوپەیمان و لیستی هەڵبژاردن هەن، کە دابەشکراوان بەسەر ٨٨ لیستی هەلبژاردن و ٢٠٥ کیانی سیاسی و ٢٧ هاوپەیمانیەتی هەلبژاردن.
kdp -
Top