له ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ ئافره‌تێك كوژرا
ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، ڕايگه‌یاند: "نزیكه‌ى كاتژمێر 12 ى شه‌وى ڕابردوو 10 له‌سه‌ر 11/5/2018، له گه‌ڕه‌كى پیریادییهكانى شاره‌دێی شۆڕش ئافره‌تێك له‌ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌كه‌وه گیانى له ده‌ستداوه".
ئافره‌ته‌كه ناوى (ر.ج.ح)ـه و ته‌مه‌نى 37 ساڵ بووه، نزیكه‌ى كاتژمێر 1:30 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 11/5/2018 ته‌رمه‌كه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید پێشڕه‌و گواستراوه‌ته‌وه و دواتریش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كراوه.
باسنيوز
