لە کەرکووک چۆن رێگری لە پێشمەرگە کرا دەنگ بدەن ؟
له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 9 هەزار و 250 كه‌س له هێزه ئه‌منییه خۆجه‌ییه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش چه‌كداری ئه‌و هێز و سهرایانه بوون، كه لە 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هاتوونه‌ته شاره‌كه و بۆ ئه‌وان پرۆسه‌كه بێكێشه بووه.
: "كارمه‌ندانی به‌رگریی و ناوخۆ لێره ده‌نگ ده‌ده‌ن، هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نییه و به ئازادی ده‌نگ ده‌ده‌ین، من پێمباشه خه‌ڵك بێن و ده‌نگ به كورد بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگی كه‌م بهێنین له به‌غدا خراپ ده‌بێت".
له نێو بنكه‌كانی ده‌نگدان له كه‌ركووك، كێشه و به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئه‌و پێشمه‌رگانه بوو كه ناوه‌كانیان له بنكه‌كانی سنووری كه‌ركووك هاتبووه و بێبه‌شکران له‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن .
شۆڕش عه‌بدولخالق، پێشمه‌رگه دەڵێت "من پێشمه‌رگه‌م له ته‌للوه‌رد فۆرمیان پێمان پڕکردووەتهوه و ئێستاش ده‌مانه‌وێ ده‌نگ بده‌ین، ناهێڵنن و ده‌ڵێن بڕۆن له بازیان ده‌نگ بده و بۆت نییه لێره ده‌نگ بده‌ی، رێگری له ده‌نگدانی ئێمه ده‌كه‌ن و بۆ خۆیان له هه‌ر وێستگه‌یه 50 كارمه‌ندی دژه تیرۆری عێراقیان داناوه و به ئاره‌زووی خۆیان ده‌نگ ده‌ده‌ن".
رێوشوێنی ئه‌منی تووند گیرابووه به‌ر، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك به‌بێ كێشه وه‌سف ده‌كه‌ن، ئاماژه به هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش ناكه‌ن كه له ده‌نگدان بێبه‌شكراون.
عه‌بدوڵباست شوانی، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت: "هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و دژه تیرۆری عێراق لێره ده‌نگ ده‌ده‌ن، پرۆسه‌كه به كۆی گشتی به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن هه‌موو رێكار و ئاسانكلارییهكیان كردووه تاوه‌كو كارمه‌ندنی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاسانترین شێوه بگه‌نه بنكه‌كان و ده‌نگ بده‌ن".
ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگدانی هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك بوو ، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی تێیدا باڵا ده‌ستن و له رووی ئه‌منییه‌وه به ناوچه‌ی مه‌ترسیدا وه‌سف ده‌كرێت.
