نه‌جات حه‌سه‌ن: له سنووری ڕانیه خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌نگدان بێبه‌ش بوون
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت به هێزه ئه‌منییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو و گله‌ییه‌كی زۆر كرا له‌وه‌ی كه له سنووری سلێمانی ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه و ڕێگریش له پاسه‌وانانی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه ده‌نگی خۆیان بده‌ن و كه‌موكووڕیی زۆریش له ئامیری ده‌نگدان هه‌بووه.
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕانیه، نه‌جات حه‌سه‌ن، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "من هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كەوە زانیم كه ساخته‌كاری هه‌یه و كه‌موكووڕیی زۆریش له ئامێری ده‌نگدان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد ژمارەیەک لە کەسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خه‌ڵكی خۆی ده‌برد ده‌نگی پێ ده‌دا و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش دوا كه‌وتن و نه‌یانتوانی ده‌نگی خۆیان بده‌ن و له سنووری سلێمانیش زیاتر ئه‌وكێشه‌یه ڕووی دا."
نه‌جات حه‌سه‌ن گوتی: "له سنووری ئێمه‌ش كاتێك ئامێره‌كانی ده‌نگدان وه‌ستاون خه‌تیان له ناوه‌كان داوه و كارتیان لێ وه‌رگرتوون و ده‌نگی خۆیان داوه، له سنووری سلێمانیش ڕێگری له پاسه‌وانی باره‌گاكانی پارتی كراوه."
نه‌جات حه‌سه‌ن گوتیشی: "خه‌ڵكێكی زۆر نه‌یتوانیووه ده‌نگی خۆی بدات و پرۆسه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه كۆتایی پێ هات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی زۆری لای خه‌ڵك دروست كردووه."
kdp -
