لایه‌نگرانی گۆڕان له كه‌لار به چه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان
، رووداوه‌كه له بنكه‌ی "كوردستانی نێوین" له كه‌لار، له كاتی ده‌نگدانی تایبه‌ت، كه ئه‌مڕۆ 10ی ئایار به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نگرانی گۆڕان، به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، ویستوویانه به چه‌كه‌وه بچنه بنكه‌كانی ده‌نگدان.
، ئه‌و لایه‌نگرانه په‌لاماری پۆلیسیشان داوه، كه بۆ پارێزگاری بنكه‌كه له شوێنه‌كه بوون.
ئه‌مڕۆ 10ی ئایار، وێڕای درووستبوونی گرفتی ته‌كنیكی، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریشه ده‌نگدانی گشتی له 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت.
