کاندیدانی پارتی: کار بۆ قەرەبووکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکەین

 	 کاندیدانی پارتی: کار بۆ قەرەبووکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکەین
کاندیدانی پارتی لە مووسڵ دەڵێن، کار دەکەین بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنینەوە ناوچەکانیان و هەموویان قەرەبوو بکەین و شنگال بکەینە پارێزگایەکی سەر بە هەرێم.

لازیمە یوسف حەمێ، کاندیدی ژمارە ٢٠ی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئامانجامان قەرەبووکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ سەر زێدی خۆیان و برینی کەسوکاری زیان‌لێکەوتوانی دەستی داعش سووک بکەین و ئەوانەی لە دەست داعشدا ماون ئازاد بکرێن و هەموو شتێکی پێویست بۆ ئەوان دابین بکەین، چونکە ئەوان زیاتر لە هەموو خەڵك ئازاریان دیوە و شنگال و ناوچەکانی دەروبەری جارێکی تر بگەڕینینەوە باوەشی هەرێم."

سندس سالم سلێمان، كاندیدی ژمارە 55 لەو بارەیەوە گوتی: "له ‌به‌غدا ده‌مه‌وێ خزمه‌تى كورد و كوردستان به‌ گشتى بكه‌م، هه‌روه‌ها له‌ ناو خه‌ڵكى خۆم ده‌بم له‌ كوردستان و كه‌مپه‌كان تا كێشه ‌و گرفته‌كانیان بگه‌یەنم، هه‌روه‌ها نووسینگه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ به‌حزان و كار ده‌كه‌م بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانمان كه‌ داعش وێرانى كردوون‌".

ئەلیاس مارۆ کشتارو، کاندیدی ژمارە ٥٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئامانجی یەکەمی من ئەوەیە ئەو کچانەی بندەستی داعش بگەڕێنەوە و ئازادیان بکەین، ئامانجی دووەمم ئەوەیە کە دەمانەوێت لە بەغدا کورد یەکگرتوو و یەکڕیز بێت و مافە دەستوورییەکان جیبەجێ بکەین و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەتایبەت شنگال، بکەینە پارێزگایەکی سەر بە هەرێم و خەڵكی شنگال ئیدارەی خۆی بکات و هێزە نایاساییەکان لە شنگال دەربهێێنین و هەموو زیان‌لێکەتوانی دەستی داعش قەرەبوو بکەینەوە."

وەیس نایف بەدەل، کاندیدی ژمارە ٦٠ی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کار دەکەین بۆ گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم بۆ باوەشی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شنگال و ناوچەکانی دیکە و هەموو هەوڵێک دەدەین پێکەوەژیانی ئایینی لە شنگال و ناوچەکە بەرقەرار بکەین و هێزە نایاساییەکان لە ناوچەکە دەربکەین و ناوچەکە ڕادەستی خەڵكی ناوچەکە بکەین و ئەوان پارێزگاری لە خۆیان بکەن و چی تر ڕێگە بە لایەنە دەرکییەکان نەدەین ناوچەکانمان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکار بێنن."
kdp -
Top