فەرماندەی فەرماندەیی پشتیوانی/1 لە شەقڵاوە دەنگی دا

فەرماندەی فەرماندەیی پشتیوانی/1 لە شەقڵاوە دەنگی دا
فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/ 1 لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەنگی دا.

سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 10/5/2018، سیهاد مستەفا بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/ 1 لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندەی فەرماندەییەکە، بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی کرد.

لە کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممەوە دەندگانی تایبەت لە 492 بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەموو شار و ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە شارەکانی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.








باسنيوز
Top