خۆپیشاندانی مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراو مافی مرۆڤیی (هەنگاو) ئەمڕۆ پێنجشەمە 2018/5/10 مامۆستایانی کورد لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە، مەریوان و سەقز هاوکات لەگەڵ مامۆستایان لە شارەکانی دیکەی ئێران لەبەردەم ئیدارەکانی پەروەردە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
یەکیک لە مامۆستایانی شاری سەقز بە هەمان سەرچاوەی راگەیاندووە: "ئێمە خوازیاری خویندن بە زمانی دایکی، هەروەها باشتربوونی دۆخی پەروەردەین
هاوکات لە شاری کرماشان، مامۆستایانی کورد بە گوتنەوەی سروودی "هاوڕێی قوتابی (یار دەبستانی)" لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەدا کۆبوونەتەوە و خوازیاری جێبەجێبوونی خواستەکانیانن
مامۆستایانی کورد لە شاری مەریوان وێڕای پێداگری لەسەر جێبەجێبوونی خواستە سینفییەکانیان، خوازیاری خوێندنی خۆڕایی بۆ قوتایان بوون.
باسنيوز
