لە خوێندنگەی بەردەقارەمان لە سلێمانی خرووقاتێكی زۆر كراوە

 لە خوێندنگەی بەردەقارەمان لە سلێمانی خرووقاتێكی زۆر كراوە
لە چەند بنكەیەكی شاری سلێمانی خرووقاتێكی زۆر كراوە و لە یەكێك لە بنكەكانیش بە پاس خەڵك هێنراوە بۆ دەنگدان، هاوكات لەبەردەم بنكەكەدا بانگەشە بۆ لایەنێك كراوە.



لە خوێندنگەی بەردە قارەمان لە شاری سلێمانی كە یەكێكە لەو سی و سێ بنكەیەی بۆ دەنگدانی تایبەت لە شارەكەدا كراوەتەوە تاكوو كاتژمێر نۆی بەیانی بنكەكە نەكراوەتەوە.



یەكێك لەو پێشمەرگانەی ناوی لەو بنكەیەدا هاتووەتە بە کەناڵی (کوردستان 24) رای گەیاند: "ئەوان لە كاتژمێر حەوتی بەیانییەوە چوونەتە بنكەكە، بەڵام تاكوو كاتژمێر 9ی بەیانی دەرگای بنكەكە نەكراوەتەوە، ئەمەش وای كردووە پاڵەپەستۆییەكی زۆر دروست ببێت".

ئەو پێشمەرگەیە گوتیشی: "پاڵەپەستۆیەكی زۆر لەسەر بنكەكە هەیە و دەرگای بنكەكە شكێندراوە، لە ماوەی یەك سەعاتدا تەنیا دە كەس دەتوانن دەنگ بدەن".




باسنیوز
Top