ئابووریناسێك: پەیوەندی ئابووريی لەگەڵ ڕووسیا ههنگاوێكى گرنگه
ئابووریناس (ئەیوب سماقی)، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە و تاوتوێ کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”هەموو پەیوەندییە ئابوورییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت لەگەڵ وڵاتێکی زلهێزی وەک ڕووسیا، زۆر گرنگە“.
ئەو ئابووریناسە بە پێویستیشی دەزانێت پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەموو ولاتانی دونیا بە هاوسەنگی بێت، هەورەها بتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتی زلهێز بگونجێنێ، گوتیشی: ”بۆیە پێموایە سەردانەکەی باش دەبێت، ئەگەر هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندی هەردوولا هەبێ“.
ئەوەشی خستەڕوو، کە سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ ڕووسیا جۆرێکە لە دروست بوونەوەی پەیوەندی، چونکە پێشتر هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی شەڕی سەربازی و دیپلۆمایسی بووەوە: "ئەم سەردانە یهكێكه لهههنگاوهكان بۆ کردنەوەی پەیوەندییەکان".
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 8\5\2018، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمیی نووسینگەی سەرۆکی ڕووسیا، گەیشتنە مۆسکۆ.
باسنیوز
