"حەشدی شەعبی سووکایەتی بە کوردانی مووسڵ دەکات بۆ ئەوەی کارتی دەنگدان وەرنەگرن"

بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا ڕیگری لە کوردەکان دەکات کارتی دەنگدان وەربگرن و ئەگەر وەریشی بگرن دەبێ دەنگ بە کاندیدەکەیان بدەن.

عیمسەت ڕەجەب، لە لیدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کۆمسیۆن لە مووسڵ کارتەکانی دەنگدانی ڕەوانە نەدەکرد بۆ ئەو کوردانەی ئێستا ئاوارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەوەی نفووزی کورد لەو پاریزگایەدا کەم بێت."

بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ گوتی: "حەشدی شەعبی ڕێگری و هەڕەشە لە کوردەکان دەکات، بۆ ئەوەی دەنگ نەدەن بە کورد و ئەگەر کارتی دەنگدانیش وەربگرن، دەبێ دەنگ بە کاندیدەکانی ئەوان بدەن."

عیمسەت ڕەجەب گوتیشی: "لە کاتی وەرگرتنی کارتی دەنگداندا حەشدی شەعبی سووکایەتی بە کوردەکان دەکەن و لە دەشتی نەینەوا ڕاپرسییان ئەنجام داوە و بە خەڵکیان گووتوە دەبێ لە هەموو ناوچەکان کاندیدەکانی حەشدی شەعبی زیاتر لە ٩٠% دەنگ بێنن."
kdp -
Top