پوتین پشتگیری خۆی بۆ گه‌لی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه
ئاماژه دراوه به‌ئه‌وه‌ی كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له گۆڕه‌پانى سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ میوانانى باڵا و شاندى وڵاتان، به‌شدارى له یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا كردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه پاش ئه‌وه‌ى میوانان، به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازیدا كردووه كه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاوه ڕێكخرا بوو، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین دیدارێكى دووقۆڵى ئه‌نجام داوه.
له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوندییه مێژووییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى ڕووسیا و كوردستان له قۆناغه جیاكاندا كردووه و باسیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و داهاتوودا كردووه.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه پوتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆك پوتینى كرد بۆ بانگهێشتكردنى و دووپاتى كره‌دوه كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به پڕۆژه‌كانى وزه و وه‌به‌رهێنانى ڕووسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات".
bas news -
