هێمن هەورامی: هەر پرسێک پارتی دەستی بۆ بردبێ بۆ کورد دەستکەوتێکی گەورە بووە
ئیوارەی ۸ی ٥ی ۲٠۱۸ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، کۆبوونەوەیەکی سیاسی و جەماوەریی بەرفراوان، لە لایەن هەڤاڵانی ناوچە و ڕێکخراوەکانی نەرویجەوە، بۆ ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی و سەرپرشتیاری بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان لە ئەوروپا ڕێك خرا.
ھەورامی بە وردی باسی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی جەنابی سەرۆک و پارتی کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان و هێستیریای کاڵفامەکان و بایەخی بردنەوەی یەکەمێکی بەهێز لە ناو کوردانی تاراوگەدا بۆ پارتی.
سەرپرشتیاری بانگەشەی ھەڵبژاردنەكانی پارتی لە ئەوروپا، ئاماژەی بەو خاڵانە كرد، كە پارتی مەبەستییەتی لە ھەڵبژاردنانەدا وەدەستیان بخات. چونكە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان دەبەینە بەغدا و پرسە خزمەتگوزارییەكانیش بۆ ھەرێم بەجێ دەھێڵین. دەبێ ھێزی پارتی لە ئاستێكدا بێت، كە حكوومەتی بەغدا ناچاری جێبەجێكردنی ئەو بڕگە و ماددانە بێت كە دەستووری عێراق یەكلایی كردوونەتەوە بۆ مافەكانی كورد و خاكەكەی. لە ئەزموونی ڕابردووماندا ئەوە سەلمێنراوە كە پارتی تاقانە ھێزەكەی كوردە لە بەغداد بۆ پرسەنەتەوەیی و نیشتمانییەكان. ھەورام یئەوەیشی گوت، ھەر پرسێك پارتی ھورووژاندبێتی و كاری لەسەر كردبێت، ئەوا كورد دەستكەوتێكی نەتەوەیی بەدەست ھێناوە. بەڵام لایەنەكانی دیكە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ھەر پرسێكیان ھوروژاندبێت، ئەوا دەستكەوتێك لە كوردلە دەست دراوە و بەرژەوەندییەكی شەخسی بەدەست ھێنراوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە تاراوگە ڕاسپارد بە گوڕوتینێكی گەرمەوە، سەركەوتنێك لە تاراوگەوە بۆ پارتی وەدی بێنن.
kdp -
