كاندیدانی پارتی: حکوومەتی عێراق ناچار بە جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم دەکەین
مووسا مسته‌فا، كاندیدی ژمارە 10ی لیستی ١٨٤، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پرۆژه‌ى سه‌ره‌كیم له به‌غدا به‌هێزكردنى كورد ده‌بێت، به‌هێزبوونیشمان به یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى ده‌بێت له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان له‌باره‌ى مادده‌ى 140 و پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها ده‌بێ له به‌غدا فه‌رمانبه‌ر نه‌بین، به‌ڵكو دروستكه‌رى سیاسه‌ت بین و، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك كار بكه‌ین بۆ قه‌ناعه‌تكردن پێیان له‌باره‌ى مافه‌كانى كورد كه له ده‌ستووردا هاتووه ".
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن شنگالى، كاندیدی ژمارەی 11ی لیستی ١٨٤ی پارتی لە سنووری مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "پاش چوونم بۆ به‌غدا كار ده‌كه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى خۆمان و، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان و، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانمان و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئارامى بۆ ناوچه‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 و، كردنه‌وه‌ى زانكۆ و نه‌خۆشخانه له شنگال و بۆ بەپارێزگاكردنى شنگالیش كار ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها ته‌واوى ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندییان به گه‌ڵى كورده‌وه هه‌یه، به‌غدا پابه‌ند ده‌كه‌ین به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌واوى مافه ده‌ستوورى و داراییه‌كان ".
رەشا تاڵیب وەهب، کاندیدی ژمارە ١٢ی لیستی ١٨٤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و دابینکردنی هەلی کار لە ژینگەیەکی ئارام و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوان، بەتایبەت خوشک و برا ئێزدییەکان و داکۆکیکردن لە مووچە و بودجەی هاووڵاتیان و کارکردن بۆ پاراستن و هاوکاریکردنی بەتەمەنەکان و هاندانی سەرمایەدارانی خۆجێیی و بیانی بۆ وەربەرهێنان لە مووسڵ."
میسر حەجی ساڵح، کاندیدی ژمارە ١٣ی لیستی ١٨٤ بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "یەکەم شت پێویستە ئەو کارەساتە گەورەی بەسەر ئێزدییان هاتووە بە جینۆساید بناسرێت و، زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکاکانیان، کاریش بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکان دەکەین، چونکە ئەگەر ماددە دەستوورییەکان دروست جێبەجێ کران، کێشەمان نامێنیت و کار بۆ پارێزگابوونی قەزای شنگال دەکەین."
kdp -
