350 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک خەرج دەکرێت

350 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک خەرج دەکرێت
پێش چەند ڕۆژێک بارینێکی زۆر لە پارێزگای دهۆک بووە هۆی ئەوەی چەند ماڵ زیانیان بەر بکەوێت، قایمقامی دهۆکیش دەڵێت، ٣٥٠ ملیۆن دینار بۆ ئەو ماڵانە خەرج کرا و قەرەبوویان دەکەینەوە.

جەوهەر عەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی ماڵی زیانلێکەوتووانی کرد و بڕیاری دا زیالێنکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە، ئەمڕۆ ٣٥٠ ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووان خەرج دەکەین."

قایمقامی دهۆک گوتی: "بۆ زیانلێکەوتووانی نێوشار زیاتر لە ١٨٣ ملیۆن دینار ئێستا دابەش دەکرێت و ئەوەی دیکەیشی بۆ دەرەوەی شارە."

جەوهەر عەلی گوتیشی: "پێشتر هەموو کارێکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووان هاتبووە دابینکردن و ئێستاش هەموویان قەرەبوو کرانەوە."
kdp -
Top