ژمارەیەکی دیکەی لایەنگرانی هاوپەیمانی پێوەندییان بە پارتییەوە کرد
مەسعوود سەرنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "ژمارەیەک کادر و لایەنگری نێو هاوپەیمانی لە دهۆکەوە ڕێزەکانی ئەو هاوپەیمانییەیان بەجێ هێشت و گەڕانەوە نێو ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن سەربەست تروانشی، بەرپرسی لقی یەکی پارتی پێشوازییان لێ کرا."
مەسعوود سەرنی دەڵێ: "گەنجەکان پێوەندییان بە پارتی کرد، چونکە وەک خۆیان گوتیان کە باوەڕی تەواویان بە بەرنامەکانی پارتی هەیە."
هەر ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاندیدێکی هاوپەیمانی لە ناوچەی ئامێدی دەستی لەو هاوپەیمانییە کشاندەوە و گەڕایەوە نێو ڕێزی پارتی.
kdp-
