ئەنەکەسە جێگری سەرۆکی ئیئتلافی سووریای وەرگرت

ئەنەکەسە جێگری سەرۆکی ئیئتلافی سووریای وەرگرت
دەستەیەکی نوێی سیاسی و سەرۆک و ئەمینداری گشتی و جیگرەکان بۆ ئیئتلافی نیشتمانی و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دانرا، نوێنەرێکی ئەنەکەسەش لە ئیئتلافدا دەڵێت، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕین لەم دەستە نوێیەدا.

شەلال گەدۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دەستەی گشتیی ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن، عەبدولڕەحمان موستەفا کرایە سەرۆکی ئیئتلافەکە و کوردێکیش بە ناوی ''عەبدولباست حەمۆ کرایە جێگری."

شەلال گەدۆ گوتی: "دەستەکە بەم شێوەیە دانرا: عەبدولڕەحمان موستەفا- سەرۆک، عەبدولباست حەمۆ- جێگر (کورد)، دیما موستەفا- جێگر، بەدر جامووس- جێگر."

گەدۆ ئاماژەیشی دا: "کۆبوونەوەکە لە ئیستانبوڵی تورکیا بەرێوە چوو و ١٩ کەسیش بۆ دەستەی سیاسیی ئیئتلافەکە هەڵبژیڕدران، کە کوردیش لە نێو دەستەکەدا هەیە."

ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا لە ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، بارەگای سەرەکیشیان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیایە.

kdp-
Top