نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پوتین كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨ى ئایارى ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى هه‌ولێرى به‌ره‌و مۆسكۆى پایته‌ختى ڕووسیا جێهێشت. له حه‌فتا و سێیه‌مین ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا به‌شدار ده‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگه‌ى سه‌رۆكى جێبه‌جیكارى كۆمپانیاى ڕۆسنه‌فت ئیگۆر سیچنه‌وه، له لایه‌ن نووسینگه‌ى ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاوه بانگهێشت كراوه.
دواى ئه‌وه‌ى كه سبه‌ى ٩ى ئایار، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له كه‌ژاوه‌ى یاده‌كه‌دا ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند گفتوگۆیه‌كى گرنگى باڵا و دووقۆڵیشدا به‌شدارى بكات، له نێوانیاندا كۆبوونه‌وه دوقۆڵى له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكى ڕووسیاى فیدراڵ.
kdp-
