بانگه‌وازێكی بەپه‌له له ده‌زگای بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال
به هۆی بارانبارینێكی زۆر له‌سه‌ر چیای شنگال به‌شێكی زۆری ئاواره ئێزدییه‌كانی نیشته‌جێی سه‌ر چیای شنگال (سه‌رده‌شت) زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌سه‌دان خێزان ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناوماڵیان له‌ده‌ست داوه. به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه ژیانیان به سه‌ختی تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونیان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و کونسوڵگه‌رییه‌كان ده‌كات به هانای خوشك و برا ئێزدییه‌كانی سه‌ر چیای شنگاله‌وه بچن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماده‌كاریی خۆی ده‌رده‌بڕێت له ڕووی لۆجستیكی و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوواندا بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخیان له‌مه زیاتر خراپتر نه‌بێت.
kdp-
