خواردنی قارچکی ژەھراوی لە کرماشان بووە ھۆی گیان لەدەستدانی کەسێک

 خواردنی قارچکی ژەھراوی لە کرماشان بووە ھۆی گیان لەدەستدانی کەسێک
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە تەندروستییەکانی پاریزگای کرماشان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی خواردنی جۆرێک قارچی ژەھراوییەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و 46 کەسی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دکتۆر، بێھنام‌ڕەزا مەخسووسی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "خومەینی" لە کرماشان بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە: "پاش ئەوە لەم ماوەیەدا بارانێکی زۆر باریوە، لە دەوروبەری کرماشان قارچکی زۆر ھەڵتۆقیون کە زۆربەیان ژەھراوی بوون و بەداخەوە بەکارھێنانی ئەو قارچکانەش بووەتە ھۆی ژەھراویبوونی 46 کەس کە سەدانی نەخۆشخانەانیان کردووە".

مەخسووسی ڕاشی گەیاند: پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ بەھۆی خواردنی ئەو قارچکە ژەھراوییەوە گیانی لەدەست داوە.

لە کۆی ئەو 46 کەسەی کە ژەھراوی بوون، ٩ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و دوو کەسیان لە بەشی ICU راگیراون کە باری تەندروستیی یەکیان ناجێگیرە.

ڕاشی گەیاند سێ کەس لەوانەش کە بەداخەوە سیپەلاکیان لەدەست دابوو، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شیراز کراون.














باسنيوز
Top