مەرجەکان و چۆنێتیی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجەکان و چۆنێتیی دەنگدانی لەو هەڵبژاردنە دیاری کردووە و پێویستە هەموو دەنگدەرێک، پێیانەوە پابەند بێت.
1/ پێویستییەکانی دەنگدان
بەبێ ئەم پێویستییانە، هیچ کەێک ناتوانێ دەنگ بدات:
- کارتی بایۆمەتریی دەنگدان
- ناسنامەیەک بەوێنەوە، کە بیسەلمێنێت خۆتی
2/ هەر کەسێک تەنیا دەتوانێ لەو بنکەیەی ناوی هاتووەتەوە و لەسەر کارتی دەنگدانی نووسراوە، دەنگ بدات، کەس ناتوانێ لە بنکەیەکی دیکە دەنگ بدات.
3/ چۆنێتیی دەنگدان
- دۆزینەوەی ناوی خۆت لە بنکەی دەنگدان.
- واژۆکردن لە تەنیشت ناوی خۆت لە لیستی ناوەکان.
- چوونە ژوورەوە بۆ کابینەی دەنگدان بە مۆری ئەلیکترۆنیی دەنگدانەوە.
- مۆرکردن لە تەنیشت ژمارەی ئەو لیستەی دەتەوێ دەنگی پێ بدەی.
- مۆرکردنی ژمارەی کاندیدێکی ئەو لیستەی دەتەوێ دەنگی پێ بدەی.
- پەنجەت بخەرە ناو مەرەکەب و کاغەزی دەنگدان بخەرە ناو سندووقەکە.
4/ مەرجەکانی دەنگدانی ئاوارەکان لە کەمپەکان
- بردنی یەکێک لەم بەڵگەنامانە، رەگەزنامەی عێراقی، پاسپۆرت، ناسنامەی خانەنشینی یان مۆڵەتی شۆفێری.
- دەنگدان بۆ کاندیدانی سنووری پارێزگای خۆت.
تەنیا ئاوارەکانی هەرچوا پارێزگای نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار و کەرکووک دەتوانن لە کەمپەکان دەنگ بدەن.
باسنيوز
