کاندیدێکی پارتی: هاووڵاتیان دەنگ بە پارێزەری مافە نیشتمانی و نەتەوەییەكانیان دەدەن
دكتۆر محەمەد مستەفا زراری، كاندیدی ژمارە 21ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات: "لەپێناو سەرخستنی هەرێمی كوردستاندا بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 184 بدەن".
باس لەوەش دەكات: "بەپێی ئەو پسپۆڕییەی كە هەیەتی لەگەڵ هاوڕێكانی دیكەی لە بواری ژمێریاری و داراییدا دەبنە داكۆكیكاری سەرسەختی مافە دەستووری داراییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و كاری جددی بۆ گەڕانەوەی مووچە و بودجە دەكەین".
كاندیدی ژمارە 21ی پارتی بە پێویستی دەزانێت هاووڵاتیان لەسەر بنەمای نیشتمانی و نەتەوەیی دەنگ بە كاندید و لیستەكان بدەن، "نوێنەرێک ئەگەر ئینتیمای بۆ نیشتیمانەكەی نەبێت، بە ئاسانی خۆی دەفرۆشێت".
باسنیوز
