ڕێكخراوێكی سیاسی و جەماوەری لە کەرکووک بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردنی دا
لە پەیامێكی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك كە ئەم هەڵبژاردنە شكستێكی دیكەیە بۆ كورد، ئەگەر لە كەركووك بایكۆت نەكرێت، هەروەك چۆن لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردوودا كە بووەتە خاڵێكی رەش و شكستێكی گەورە لە مێژوودا ئەمەش دووبارە دەىیتەوە، بۆیە وەك بزووتنەوەی مافی كورد بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەین و داوش لە خەڵك دەكەین لە كەركووك بایكۆتی سەرتاسەری بكات".
هاوكات لەو پەیامەدا ئەوەش هاتووە: "خەڵكی بەشەرەفی كەركووك لە 12/5دا هەر كەسێكتان بینی پەنجەی مۆر كردووە و دەنگی داوە لە كەركووك، ئەوە شەرعیەتی بە لوولەی هەمەرە رەشەكان داوە كە بە دەیان پێشمەرگەیان شەهید كرد لە 16ی ئۆكتۆبەر، بۆیە بایكۆتی هەڵبژاردن لە كەركووك سەرەتای هەڵسانەوەیە".
باسنیوز
