عه‌لی عه‌ونی: چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت ئیرهابی فكری له دژی پارتی بگوازنه‌وه هه‌ولێر
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ(باس‌نیوز)گوتی: "چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی كورد له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ئه‌و ئیرهابه فكرییه‌ی كه له سنووری سلێمانی و زۆنی ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌یه بیگوازنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن له سنووری ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌یش ئیرهابی فكری هه‌یه".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده پێشووتریش ئه‌و هه‌وڵه هه‌بووه به‌ڵام له‌دوای قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی كه له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی سلێمانی كردی و گوتی ئیرهابی فكری له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه، هه‌وڵه‌كان چڕتربوونه‌ته‌وه، بۆیه پێموایه ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر ڕابوون مه‌عروفیش هه‌ر خۆیان كردوویانه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ڕاشیگه‌یاند كه هه‌وڵی ئه‌و لایه‌نانه له‌و ناوچانه‌ی كه پارتی لێیان باڵاده‌سته شكست ده‌هێنێت و هیچ ئه‌نجامێكی نابێت
باس‌نیوز
