ماوەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان درێژكرایەوە
پێشووتر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ دووشەمەی وەكو دوا وادەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان دیاری كردبوو بەڵام وادەكەی درێژكرایەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه كه وێنهیهكی نێردراوه و له بهشێكیدا هاتووه"ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمرۆ بڕیاریداوە ماوەی وەرگرتنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان بۆ رۆژی پێنج شەممە(10-5-2018) درێژ بكرێتەوە".
ئاماژه به ئهوهش دراوه كه ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە ئهو دەنگدەرانهی كە كارتەكانیان وەرنەگرتووهتەوە وەریبگرنەوە و بەشداری هەڵبژاردن بكەن.
ڕۆژی(12-5-2018) هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت كە زیاتر لە 200 قەوارە و لیست كێبڕكێی بردنەوەی 328 كورسی دەكەن.
bas news-
