محەمەدی حاجی مەحموود سەردانی سەرۆك بارزانی كرد

محەمەدی حاجی مەحموود سەردانی سەرۆك بارزانی كرد

ئەمڕۆ دووشەممە محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پیرمام سەردانی سەرۆك مەسعوود بارزانی كرد.


محەمەدی حاجی مەحموود لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دوو وێنەی دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی داوە كە ئەمڕۆ سەردانەكەی ئەنجام داوە.


ئەم سەردانەی محەمەدی حاجی مەحموود لە كاتێكدایە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە شەڕی دژ بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، ناوبراو لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە وەك فەرماندەیەكی گەورە لە شەڕی بەرگری دژی داعش لە میحوەری كەركووك لە ڕیزی پێشەوەی شەڕدا بووە و لە یەكێ لەم شەڕانەشدا شەهید عەتای كوڕی فیدای كوردستان كرد.
bas news-
Top