ھاووڵاتیان و گەنجان: دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە
سەنگەر ئەحمەد، ئەندزیاری گەنج، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من وەک هاووڵاتییەکی ئەم ھەرێمە پاڵپشتیی خۆم بۆ لیستی ١٨٤ ڕادەگەیەنم، چونکە خاوەنی ئەم لیستە زۆر کاریگەرە لە ڕووی پرسە نەتەوەییەکان و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش بە لای منەوە گرنگترین بابەتە بۆ ئەوەی نوێنەرەکانی ئەم لیستە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە کار و بەرنامەیان هەبێت و جێبەجێی بکەن و بتوانن پرسی نەتەوەکەمان زیاتر بەرەو پێش بەرن و بتوانن دەستکەوتی زیاتر فەراھەم بکەن بۆ میللەتەکەمان"
محەمەد مەسعوود دەڵێ: "من وەک گەنجێک دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی تاکە لایەنی سیاسی ھەرێمی کوردستانە کار بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات و ئامانجی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، تا بگەم بە مافە ڕەواکانم وەک هاووڵاتیەکی ھەرێمی کوردستان دەنگم بۆ لیستی پارتییە کە زامنی دابینکردنی مافەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە."
عەلی ڕەسووڵ، هاووڵاتییەکی دیکەی دەوروبەری شاری ھەولێرە، لەبارەی دەنکدانەوە گوتی: "پێشمەرگە بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی چۆکیان بە دڕەندەترین ھێز لە جیھان دادا، ئەوە پارتییەکان بوون لە پاڵ پێشمەرگەی کوردستان بەرگرییان لە شەرەف و کەرامەتی کوردستانیان دەکرد و شەھید و قوربانیان دەدا. لەو کاتەدا ھێزگەلێکی بوودەڵە لە ناوخۆ خەریکی چاڵھەڵکەندن بوون بۆ حکوومەتی ھەرێم، بەڵام دواجار سەرشۆڕ و ملکەچ بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و پارتییەکان شکستیان ھێنا، لە ڕۆژی دەنگدان لە پێناو بەفیرۆنەچوونی خوێنی شەھیدان دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە."
هاووڵاتی، زەکەریا زکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من وەک گەنجێکی کاسبکار دەنگ دەدەمە لیستی ١٨٤، چونکە تاکە لیست بوو بەرگری لە شەرەفی خەڵکی کوردستان، بە تایبەتی ھەولێری ھۆلاکۆبەزێن کرد لە بەرانبەر تیروریستان و باڵی ١٦ ئۆکتۆبەردا، تا کوردستان بە ئاوەدانی و ئارامی بمێنێتەوە لە ڕۆژی دەنگدان ھەڵوێستەکانی پارتی لەبیر ناکەین."
kdp-
