چه‌كدارێكى داعش له گه‌رمیان سزاى بۆ ده‌ركرا
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌ستگیركراوه‌كه لەدایکبووی ساڵى 1984ـه و سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ى عەرەبه، دانیشتووی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په و لە ڕێكه‌وتى 14/ 9/ 2017 دەستگیر كراوه.
دواى ئەوەى دۆسیەکەی خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و سەرەڕای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەکەیدا،
سەرەنجام رۆژی 6/ 5/ 2018 لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان بڕیاری سزادان بۆ تاوانباری ناوبراو بەپێی ماددەی (3)ی تیرۆر به زیندانیكردنى بۆ ماوەی (5) ساڵ و یەک مانگ، سزادرا.
دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا.
باسنيوز
