سەفین دزەیی: بەهۆی نائارامییەكانەوە زیاتر لە 350 گوند چۆڵ كراون
سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رەتی كردەوە كە هێزی سوپای توركیا هاتبێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و "تەنیا هەندێك جار بەشێك لە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن".
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد: "بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە سنوورەکانی هەرێمی كوردستان، 350 گوند لە هاونیشتمانیان چۆڵ كراون و حكوومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەكیان پێ بگەیەنێت."
سەفین دزەیی جەختی كردووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خوازیاری دۆخێكی ئارامە لەو ناوچانەدا و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار داوایان لە هێزەكانی پەكەكە كردووە كە خاكی هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن و نەبنە مایەی شەڕ و پێكدادان.
باسنيوز
