عەلی قادر: لە هەولێر، هەموو ئامادەكارییەك بۆ رۆژی هەڵبژاردن كراوە
عەلی قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەین كە بەشدارییان لە بایۆمەتریی كۆمیسیۆندا كردووە، سەردانی بنكەكانی كۆمیسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، چونكە تەنیا ئەمڕۆ لە بەردەمیاندا ماوە و، بە بێ كارتی نوێی هەمیشەییش، مافی دەنگدانیان نابێت لە رۆژی هەڵبژاردندا".
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەیشی دا: "سەرجەم ئەو ئامادەكارییانەی كە پێویستن بۆ رۆژی هەڵبژاردن، ئەنجام دراون، رۆژانە تێست دەكەین و هەزار جیهازی وێستگە بەكار دەهێنین، بەیانی بە هەمان شێوە هەزار و 500 جیهازی وێستگەی دیكە بەكار دەهێنین، كەواتە هەموو ئەو ئامێرانەی بۆ رۆژی هەڵبژاردن دانراون، بەكار دەهێنین بەو پێیەی كە لە رۆژی هەڵبژاردندا پێویستمان پێن و بەكاریان دەهێنین، بۆ ئەوەی هیچ كێشەیە روو نەدات و هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسانترین شێوە دەنگ بدەن".
