پەیەدە بەرپرسێکی پەدەکەسە دەستگیر دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، کە رۆژی دووشەممە 7/5/2018 بڵاو کراوەتەوە ، مەحمود مستەفا وسو، ئەندامی لێژنەی ناوچەی هەولێری پەدەکەسە لە رۆژی 28/4/2018 لە گوندی کورتەک لە گوندەوارەکانی کۆبانێ، دەستگیر کراوە.
هەروەک ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە، مەحمود مستەفا وسو بە سەردان گەڕاوەتەوە رۆژئاوای کوردستان و چەکدارانی ئاسایشی پەیەدە دوای دەستگیرکردنی، بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندویانە.
رێکخراوی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیرکردنی نەیارە سیاسییەکانی و دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی پەدەکەسەش مەترسیی لەسەر ژیانی دروست کردووە.
باسنیوز
