کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەست دا

 کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەست دا
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی هەورامان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ئێوارەی ڕۆژی شەممە2018/5/5 کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی کامیاران لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تەقە کردن لێی، شاخ و بەرزاییەکانی سنوری هەورامان بەر بووەتەوە گیانی لەدەست دواوە.


بەپێی هەمان سەرچاوە ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی "محەمەد ڕەحمانی" تەمەن 34 ساڵ و خەڵکی ئاوایی "لۆنی سادات"ی سەر بە شاری کامیارانە.


محەمەد لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە کوێستانی "سۆنی" لە ناوچەی نەوسوود گیانی لەدەست داوە.


ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "ڕەحمان تەفاخر" لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی "کانی خوا" بریندار بوو.










باسنیوز
Top