رانیە.. کچێکی 18 ساڵ کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

رانیە.. کچێکی 18 ساڵ کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 18 ساڵ لە گوندێکی سەر بە شارەدێی سەرکەپکانی سەر بە شاری رانیە بە گوللە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.



شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین راگەیاند: "ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 خولەک تەرمی کچێکی ١٨ ساڵ بەناوی ( ها.م.ح ) کە قوتابی بوو، دانیشتوی گوندی قەڵا سەیدە سەر بە شارەدێی سەرکەپکانی شاری ڕانیە گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتیی ئەو شارە“.


گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، ئەوەشی خستە روو، کە دوای ڕووداوەکە دەست بەسەر چەکی بەکارهاتوو گیرا، لە جۆری چەکی (بڕنۆ) لەگەڵ یەک قەوانی تەقیو لە هەمان جۆری چەک.


جەختی لەوەش کردەوە، کە دەست بەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و بەگوێرەی گوتەی کەسوکاری دەرکەوت، ناوبرا بەتەنیا لە ژوورێکی ماڵەکەی خۆیاندا دوای ئەوەی دەرگای لەسەر خۆیدا داخستووە و بەچەکی بڕنۆ یەک فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.



شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، گوتیشی: ”دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و تا ئێستا کەس دەستگر نەکراوە“.
bas news-
Top