کاندیدانی پارتی لە مووسڵ: کار بۆ جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان دەکەین

 کاندیدانی پارتی لە مووسڵ: کار بۆ جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان دەکەین
کاندیدانی پارتی لە مووسل دەڵێن، کار بۆ جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان دەکەن، چونکە عێراق زۆر ماددەی دەستووری پێشێل کردوون.

كاندیدانى لیستى 184ی پارتى دیموكراتى كوردستان به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ و ‌گه‌یاندنى په‌یامه‌كانیان بۆ هاووڵاتیان له ‌ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان .

عەبدلعەزیز ئیبراهیم محەمەد، کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆک‌لیستی ١٨٤ لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حکوومەتی بەغدا زۆری ماددە دەستوورییەکان پێشێل کردووە و دەبێ ئەو ماددانە هەموویان جێبەجێ بکات و ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دابین بکات و ڕێگە نادەین مافی کورد بخورێت، ناوچەکانمان دەگەڕێنینەوە سەر هەرێم لەبەر ئەوەش خەڵک بڕوای بە پارتییە و دەنگی پێ دەدەن."

سەعد کەریم، کاندیدی ژمارە ٢ی لیستی ١٨٤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "یەکەم پرۆژەمان گەڕانەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەیان و گرەنتیی ئاسایشیان و هاوکاریکردنی قوتابیان و دامەزرانی دەرچوانی کۆلیژ و پەیمانگەکان و هاوکاریکردنی جووتیاران و ئاسانکردنەوەی کارەکانیانە."

سالم دەروێش جەدعان، کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٨٤ لە مووسڵ ڕایگەیاند: "هەموو ئامانجم ئەوەیە ئەو ڕفێنراوە ئێزدییانەی تا ئێستا لە دەست داعشدا ماون، ئازاد بکرێن و ماددە دەستوورییەکان جێبەجێ بکرێن و شنگال بکەینە پارێزگایەکی سەر بە هەرێم و مووچە و بودجەی کوردستان لە بودجەی عێراقدا پەسەند بکرێت و هەموو مافەکانی پێشمەرگە بدرێت."

خالیده‌ خه‌لیل ڕه‌شۆ، كاندیدى ژماره‌ 4ى لیستى 184ی پارتى گوتی: "گه‌لى كورد به‌ گشتى و كوردانى ئێزدى به‌تایبه‌تی تووشى جینۆساید بوونه،‌ كاتى ئه‌وه‌یه‌ ئەم کەیسانە له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بناسێنین، بۆیه‌ كاریان بۆ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى خۆمان و، دواتریش مادده‌ى 140، ناوچه‌كانمان هاتوونەته‌ ته‌عریبكردن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و مادده‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت".








KDP
Top