بەرگری شارستانی دهۆك: لاشەی سێ هاوڵاتی دۆزرایەوە كە شەوی رابردوو ژێر ئاو كەوتبوون

بەرگری شارستانی دهۆك: لاشەی سێ هاوڵاتی دۆزرایەوە كە شەوی رابردوو ژێر ئاو كەوتبوون
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆك رایگەیاند، لاشەی سیان لەو هاوڵاتیانەیان دۆزیوەتەوە كە شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكانیاندا ژێر ئاو كەوتبوون.

بێوار عەبدول عەزیر بە خەندان-ی راگەیاند، "شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ناحیەی فایدەی سەر بەپارێزگای دهۆك چوار هاوڵاتی كە لەناو دوو ئۆتۆمبێلێكدا بوون گیانیان لەدەستدا، كە ئەندامی دوو خێزان بوون".

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە توانرا تەرمی سیان لەو هاوڵاتیانە دەربهێرنرێنەوە، تەنها یەك دانەیان نەدۆزاوەتە كە ئەویش منداڵە".

بێوار عەبدول عەزیر وتیشی، "بەهۆی لافاوەكەوە 50 خانوو لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووەو لەو رێژەیەش 28 خانوویان كەلوپەلەكانی ناویان بەتەواوەتی لەناوچوون".









خەندان
Top