جەبار یاوەر: هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمانان هەر بەردەوامە
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پێشمەرگە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە جەنگی دژ بە داعش بەردەوامە".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "چەند گرووپێكی داعش، لە چەند ناوچەیەكی عێراق هێشتا هەر ماون و لەگەڵ پاشماوەكانی دیكەی گرووپە تیرۆریستییەكان یەكیان گرتووە و هێشتا مەترسییان لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە".
ماوەیەكە چەكدارانی داعش لە نێوان هەر سێ پارێزگای سەلاحەدین، دیالە و كەركووك، جموجووڵەكانیان زیادی كردووە و بە گوتەی جەبار یاوەر ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە تەنیا وەكوو خەلافەت لە شارەكان كۆتایی هاتووە.
باسنیوز
