شه‌قڵاوه.. هاووڵاتییه‌ك بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە گیانى له‌ده‌ست دا
سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5\5\2018، له شارۆچكه‌ى شه‌قڵاوه، له ڕووداوێكى نادیاردا، هاووڵاتییه‌ك به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا.
موحسین قه‌سرۆكه‌یى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى شه‌قڵاوه، ڕاگه‌یاند: ”ئه‌و هاووڵاتییه كه دانیشتووى ناو شه‌قڵاوه‌یه و ناوى (ل،ع) و له ڕه‌گه‌زى نێره و خێزانداره، سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به كوژراوى گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و له میانى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وت كه كه به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌كى ده‌مانجه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه".
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستى شه‌قڵاوه، گوتیشى: ”بۆ زانینى هۆكارى ئه‌وه‌ى كه ئایه كوژراوه یان خۆى كوشتووه، ته‌رمى هاووڵاتییه‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێر كرد و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێ كردووه“.
bas news-
