فۆکس نیوز: چیای شنگال هێشتا لەژێر دەستی پەکەکە دایە و هەڕەشەیە بۆ ئیسرائیل
كۆماری ئیسلامی ئێران و هێزه پرۆكسییه‌كانی سوپای پاسداران له چه‌ندساڵی ڕابردووه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چیای شنگال وه‌ك پێگه‌یه‌كی ستراتیجی سه‌ربازی له دژی نه‌یارانی تاران له ناوچه‌كه و ماڵپه‌رێكی ئه‌مه‌ریكییش ئاشكرای ده‌كات كه چیای شنگال هێشتا له‌ده‌ست په‌كه‌كه دایه.
وه‌ك له ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (Fox News)ی ئه‌مریكیدا هاتووه، چیای شنگال، به به‌رزایی ٤ هه‌زار و ٨٠٠ پێ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌گمه‌نی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا و لایه‌نه‌كان چه‌ندساڵێكه كه‌وتوونه‌ته كێبڕكێی كۆنتڕۆلكردنی ئه‌م چیایه. له پێشی هه‌مووانه حكومه‌ته‌كه‌ی تاران دێت كه نیازی تۆقاندنی ئیسرائیلی هه‌یه.
ڕاپۆرته‌كه وردتر باس له پێگه‌ی ستراتیژی چیای شنگال ده‌كات و ده‌نووسێت كه ئه‌م شوێنه تاكه خاڵه كه ئێران لێوه‌ی ده‌توانێت سیسته‌مێكی مووشه‌كی دابمه‌زرێنێت كه توانای پێكانی ته‌ل ئه‌ڤیڤ له ئیسرائیلی هه‌بێت. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه له‌سه‌ر چیای شنگاله‌وه به ئاراسته‌ی ئیسرائیل هیچ زنجیره چیایه‌كی به‌رز بوونی نییه كه كێشه بخاته ڕێڕه‌وه‌ی مووشه‌كه ئێرانییه‌كان.
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی، چاودێری سیاسی كورد كه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه، به ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه له چیای شنگال نزیكترین خاڵ له ئیسرائیله كه ئێران لێوه‌ی ده‌توانێت زیانی سه‌ربازی له ته‌ل ئه‌ڤیڤ بدات. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه كه به هۆی نزیكی شنگال له سنووری سوریاوه، ته‌نانه‌ت حیزبوڵای لوبنانیش به ئاسانی ده‌توانێت بگاته سه‌ر چیای شنگال.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی كه‌نداو له ساڵی ١٩٩١، رێژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن له چیای شنگاله‌وه ٣٩ مووشه‌كی جوۆری سكوادی هه‌ڵدایه سه‌ر ئیسرائیل و به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ڕاپۆرته‌كه هه‌روه ئه‌وه بیر خوێنه‌ران ده‌خاته‌وه له ١٩٨٠كان سه‌ددام حوسێن پلانی دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی مووشه‌كی له‌سه‌ر چیای شنگال هه‌بوو كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بوو بۆ به‌شێكی گرنگی جیهان.
به پێی هه‌مان ڕاپۆرت، چیای شنگال، ئه‌گه‌رچی ئاڵای عێراقی لێ چه‌قاوه، به‌ڵام له ژێر كۆنتڕۆلی هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانه. به‌ڵام ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چیاكه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبییه كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ژێر هه‌ژموون و فه‌رمانی تاران دان. هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه ڕێڕه‌وێكی زه‌مینی بۆ ئێران بكرێته‌وه بۆ گه‌یاندنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی له ڕێگه‌ی عێراق و سوریاوه بۆ حزبوڵای لوبنان.
سه‌باره‌ت به هێزه خۆجێییه‌كانی شنگال، ڕاپۆرته‌كه ئاشكرای ده‌كات كه هه‌ندێك له‌م هێزانه‌ش سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین. له نێوانیاندا هێزی لالش هه‌یه كه فه‌رمانده ٢٤ ساڵانه‌كه‌ی به ماڵپه‌ری فۆكس نیوزی ڕاگه‌یاندووه ئه‌وان موچه و چه‌ك و خواردن و هه‌موو پێداویستییه‌كانیان له لایه‌ن سوپای به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه بۆ دابین ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی چاودێران پێیان وایه ئێران له ئێستادا ئه‌م خاڵه ستراتیجییه بۆ مووشه‌كبارانی ئیسرائیل به‌كار ناهێنێت و خۆی پێشوه‌خت مووشه‌كی بالیستی هه‌یه كه بتوانێت بگاته خاكی ئیسرائیل، به‌ڵام جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی تاران پێده‌چێت خۆی بۆ قۆناغێكی نوێی كێشمه‌كێشی سیاسی و سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئاماده بكات. قۆناغێك كه سوپای پاسداران له ئێستاوه خۆی بۆ ئاماده ده‌كات و سه‌نگه‌ری بۆ هه‌ڵده‌چنێت.
bas news-
