به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕه‌وه له دهۆك لافاو درووست بوو
په‌یامنێر له شاری دهۆك ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێر بارانێكی به‌خوڕ باری و ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای بوونی ههورهبرووسكێكی به‌هێز، به‌وهۆیه‌وه له زۆرینه‌ی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه لافاو درووست بوو و ئێستا ئاوێكی زۆریان تێدا كۆبووه‌ته‌وه و له هه‌ندێ شه‌قام ڕێگه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێلیش گیراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئێستا تیمه‌كانی شاره‌وانیی دهۆك له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.
bas news-
