لە قوشتەپە، كەرنەڤاڵی لیستی ١٨٤ی پارتی بەڕێوە دەچێت

 	 لە قوشتەپە، كەرنەڤاڵی لیستی ١٨٤ی پارتی بەڕێوە دەچێت
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی سیروان بارزانی و ژمارەیەك بەرپرس و كاندیدانی لیستی ١٨٤ی پارتی، كەرنەڤاڵێك لە شارەدێی قوشتەپەی دەشتی ھەولێر بەڕێوە بچێت و، تێیدا جەماوەری ناوچەكە پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستی پارتی دووپات بكەنەوە.

ئەیمەن برقی، كارگێڕی لیژنەی ناوچەی قوشتەپەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ لە شارەدێی قوشتەپەی دەشتی ھەولێر، كەرنەڤاڵی پشتگیری لە لیستی ١٨٤ی پارتیمان بەڕێوە بچێت و، تێیدا ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و جەماوەری سنووری لقی ٢٣ی مەخموور و دەشتی ھەولێر، بەشداری بكەن و پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی و كاندیدانی دەرببڕن".

وەك برقی ئاماژەی بۆ كرد: "لە سنووری قوشتەپە كە كۆنترین شارەدێی سنوورەكەیە، پارتی پێگەیەكی بەھێزی ھەیە و لە ھەموو ھەڵبژاردنەكاندا لیستی یەكەم و بێ ڕكابەر بووە، بێگومان لە ھەڵبژاردنی رۆژی ١٢ی مانگیشدا، لیستی پارتی ھەر یەكەم دەبێت و بە ھیچ شێوەیەك دەنگی پارتی كەم ناكات، چونكە پارتی لە زۆر رووەوە خزمەتی ناوچەكەی كردووە".
kdp-
Top