كاكەییەكان: ڕابردوو و داهاتوو لەبەر چاو بگرن و لیستی 184 ههڵبژێرن
حەبیب عەگید، كە هاووڵاتیەكی كاكەییە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێ: "پاڵپشتیكردن لە لیستی 184ی پارتی لەلایەن كاكەییەكانەوە یەكلا بووەتەوە و، متمانەی تەواومان بەو حیزبە هەیە، لەبەر ئەوەی پارتی تاكە حیزبە زامنی مافی كاكەییەكان دەكات، لە ماوەی ڕابردوویشدا بە كردەوە سەلماندی كە تاكە حیزبی نشتیمانییە و بۆ گەلی كورد و تەواوی پێكهاتەكان كاری كرد و تاكە هێزە لە رێگای پێشمەرگە قارەمانەكانییەوە، توانی ناوچەكانمان بپارێزێ و ئازادیان بكات."
عەگید گوتیشی: "وەكوو كاكەییەكان، لە رۆژی 12ی مانگدا بە جۆش و خرۆشەوە روو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەین و، دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دەدەین".
لای خۆیەوە، سالم حەمدی، كە هاووڵاتییەكی تری كاكەییە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاكەییەكان لە شۆڕشەكانی بارزانیی نەمر و ئەیلوول و گوڵان و شەری داعشدا، بەشدار بوونە و شەهیدمان داوە و بەر پرۆسەی ئەنفال و تەعریبیش كەوتووین، بۆیە ئێستا خۆمان یەكلا كردووەتەوە و نزیكترین لیست بۆ كاكەییەكان لیستی 184ی پارتیە و دەنگی خۆمان بەو لیستە دەدەین كە ئومێدمان پێی هەیە، چونكە لیستی خەبات و شەهیدان و قوربانیدانە بۆ تەواوی كورد بە بێ جیاوازی و، هەر ئەو حیزبەیش دەتوانێ ناوچەكانمان لە رێگای جێبەجێكردنی ماددەی 140ـەوە بگەڕێنێتەوەسەر هەرێم."
كەریم حەمیدیش، كاكەییەكی ترە و دانیشتووی گوندی وەردەكە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لیستی 184، لیستی خزمەت و ئاوەدانی و پاراستنی پێكهاتەكان و كاكەییەكانە، بۆیە دەنگمان بۆ ئەو لیستەیە و داوایش لە تەواوی كاكەییەكان دەكەم ڕابردوو و داهاتوو لەبەر چاو بگرن و دەنگ بەو لیستە بدەن."
ئیبراهیم حەسەن كاكەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەر پارتییه بۆ كورد و كوردستان كاری كردووە و كاریش دەكات لە داهاتوودا، ئەگەریش ئەو لیستە نەمێنێ و سەری نەخەین، كوردستان نامێنێ، دوژمنانی كوردستانیش هەر ئەوەیان دەوێ".
كاكەییەكانی دەشتی نەینەوا، لە گوندەكانی وەردەك، تولەبەند، كولەبۆر، زەنگەل، گەزەكان، كەبەرلی و سوفەییە دادەنیشن.
kdp-
