ئاری نانه‌كه‌لی: ڕۆژ به ڕۆژ جه‌ماوه‌ری پارتی له هه‌ولێر له‌هه‌ڵكشاندایه
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و ڕۆژ به ڕۆژیش خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فراوانتر پێشوازی له لیستی پارتی ده‌كه‌ن.
كارگێڕی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، ئاری نانه‌كه‌لی، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لیستی 184 به شێوه‌یه‌كی شارستانی و مۆدێرن بانگه‌شه بەڕێوه ده‌چێت و دووره له ئاڵۆزی و بێزاریی خه‌ڵك و به جۆرێك له‌گه‌ڵ ڕێسا و یاسای كۆمسیۆن و ڕێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌گونجێت و ڕێزیش له هه‌موو ئاڵاكان ده‌گیرێت و هه‌موو كاندیده‌كان وێنه و پۆسته‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵواسیوه، بۆیه تا ئێستا بێ كێشه به‌ڕێوه ده‌چێت."
ئاری نانه‌كه‌لی گوتی: "بانگه‌شه بۆ لیستی پارتی به‌رده‌وامه و ڕۆژانه چالاكی ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌ردانی هه‌موو چینوتوێژهكان ده‌كه‌ین و خه‌ڵكیش له هه‌موو چینوتوێژهكان پێشوازییه‌كی گه‌رم له لیستی پارتی ده‌كەن، چونكه هاووڵاتیان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه کە پارتی له كوێ بێت كوردستان له‌وێ به‌هێزه و ده‌یان نموونه هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی داكۆكی له خه‌ڵكی كوردستان كردووه له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرسی پێشمه‌رگه و بودجه و مووچه و ناوچه كوردستانییه‌كان و له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان پارتی له پێشه‌وه بووه بۆ به‌رگریكردن له مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان."
نانه‌كه‌لی ڕوونیشی كرده‌وه: "به پێی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی كۆمسیۆن ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك بایۆمه‌تری كردبێت و كارتی هه‌بێت ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات، چونكه چوار نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ جه‌ماوه‌ری پارتی له‌هه‌ڵكشاندایه و ده‌نگه‌كانی پارتیش زۆر زیاد ده‌كه‌ن، بۆیه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بیته یه‌كه‌م وه‌كو هه‌میشه و زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت."
kdp-
