شه‌قڵاوه.. هاووڵاتییه‌ك بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە گیانى له‌ده‌ست دا
موحسین قهسرۆكهیى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى شه‌قڵاوه، ڕايگه‌یاند: ”ئه‌و هاووڵاتییه كه دانیشتووى ناو شه‌قڵاوه‌یه و ناوى (ل،ع) و له ڕه‌گه‌زى نێره و خێزانداره، سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به كوژراوى گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و له میانى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وت كه كه به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌كى ده‌مانجه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه".
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستى شه‌قڵاوه، گوتیشى: ”بۆ زانینى هۆكارى ئه‌وه‌ى كه ئایه كوژراوه یان خۆى كوشتووه، ته‌رمى هاووڵاتییهكهمان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێر كرد و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێ كردووه“.
باسنيوز
