پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
عەباس غەزالی، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ”بەدڵنیاییەوە ڕۆژی دووشەممە 2018/5/7 پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نیو کاتژمێر ئەنجام دەدات، ئەوەش بۆ دەستپێکردنی خولی نوێی یاسا دانانە“.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونشی کردەوە، هەرچەندە تا ئێستا لە سایتی پەرلەمانی کوردستان هیچ شتێک لەسەر کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دانەنراوە، بەڵام زۆربەی پەرلەمانتارەکان ئاگاداری ئەوەن، کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە، دەشڵێت: ”کۆبوونەوەکە وەک پێشتر کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت“.
لەبارەی ئەوەی ئایا پێ دەچێت پرۆژە یاسای چاکسازیی پێش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێبپەڕێنرێ؟، لەو بارەیەوە پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاشکراشی کرد: ”بەرنامەی دووەمی کۆبوونەوەمان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایەی چاکسازییە دەبێت کە حکوومەت بۆ پەرلەمانی ناردووە، بەڵام دڵینا نیم و باوەڕ ناکەم، ئومێد دەکەم لە 15ی مانگ بەڕێککەوتن تێبپەڕێنرێ“.
باسنیوز
