مەناف حەسەن: له‌ سەنگی پارتی ده‌ترسێن.. حەشد پۆستەره‌كانی دەدڕێنێت

 مەناف حەسەن: له‌ سەنگی پارتی ده‌ترسێن.. حەشد پۆستەره‌كانی دەدڕێنێت
بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ دەڵێ، هێزەكانی حەشدی شەعبی، پۆستەری كاندیدەكانی پارتی دەدڕێنن و رێگا ناندەن بانگەشە بۆ خۆیان بكەن.

مەناف حەسەن، لە لێدوانێكدا، گوتی: "حەشدی شەعبی رێگا نادات كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگەشەی خۆیان بكەن و، لە نێو مووسڵیشدا پۆستەرەكانیان دەدڕێنن".

حەسەن ئاماژەیشی دا، حەشدی شەعبی گوشار لە خەڵك دەكات دەنگیان بە كاندیدەكانیان بدەن و رێگا بە كاندیدەكانی پارتییش نادەن بانگەشە بكەن، چونكە دەزانن پارتی سەنگی لە مووسڵ یەكجار زۆرە.

بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ گوتیشی: "لە بەرتلە، بە شۆفڵ پۆستەری كاندیدەكانی پارتی لادەدان".

پێشتر، سەرۆكی لیستی پارتی لە مووسڵ، گوتبوو: "لە نێو مووسڵدا، عەرەبەكان بانگەشە بۆ لیستی ١٨٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن".









باسنيوز
Top