پارتی کەرنەڤاڵێک لە شاری سۆران ساز دەکات

 پارتی کەرنەڤاڵێک لە شاری سۆران ساز دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵێک بە بەشداریی ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی باڵای ئەو حزبە لە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر، ساز دەکات.



کەرنەڤاڵەکە جەماوەرییە و ئێوارەی رۆژی شەممە 5/5/2018 ساز دەکرێت و بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بەشداریی تێدا بکات و وتارێک پێشکەشی ئامادەبووان بکات.



ئەو کەرنەڤالەکە، کە لە یاریگای تۆپی پێ لە دێڵزیان لە سۆران ساز دەکرێت بەشێکە لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە پارتی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستی پێ کردووە و تێیدا داوا لە دەنگدەران دەکات دەنگ بە لیستی ژمارەی 184ـی پارتی بدەن.



بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، کە تێیدا نزیکەی حەوت هەزار کەس رکابەریی لەسەر 328 کورسیی پەرلەمان دەکەن.




باسنیوز
Top