به‌رپرسێكی باڵای پێشمەرگە مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بڕیاری گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بەو شێوازە بێت، کە ئێمە دەمانەوێت ئەوا پەسەندی دەکەین.
لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی ئەوەی ئایا وەزارەتی بەرگری عێراق له‌باره‌ى گفتوگۆ کردن لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان شاندی بۆ هه‌ولێر ناردووه؟ ڕاگەیاند: ”نەخێر، تائێستا بەفەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار نەکراوەتەوە، بەڵام ئێمە ئەو هەوڵەی هاوپەیمانان بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە بەرز دەنرخێنین".
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ى پێدا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێیباشە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچه كوردستانییانه كه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر داگیركران، گوتیشی: "بۆ ئەوەش دەبێ بەفەرمی ئاگادار بکرێینەوە، ئێمەش ئەوکاتە میكانیزمێك دادەنێین بۆ قەبارەی هێزەکان کە چەند و چۆن بن“.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی پێشمەرگە لاری نییه لە گەڕانەوە هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە ، بەڵام بە مەرجێك کە ژووری ئۆپەراسیۆن به‌به‌شداری هێزى پێشمه‌رگه دروست بكرێت، بۆ ئەمەش پێویستە عێراق بەفەرمی داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە بکات، گوتیشی: ”هەرچەندە پێمان باش بوو بۆ پاراستنى ئه‌منییه‌تى ناوچه‌كان، هێزی پێشمەرگە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بگەڕێتەوە ناوچه كوردستانییه‌كان، بەڵام پێناچێت هیچ داواکارییەک بە فەرمی بگاتە هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە، ئومێد دەکەین دوای هەڵبژاردن ئەو داواکارییەمان بەدەست بگات“.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
bas news-
