سەرۆکێکێ نوی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دادەنرێت

سەرۆکێکێ نوی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دادەنرێت
نوێنەری ئەنەکەسە لە ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا ''ئۆپۆزیسیۆن'' ڕایگەیاند، لە ئیستانبوڵ کۆبوونەویەکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا '' ئۆپۆزیسیۆن'' بەڕێوە دەچێت.



شەلال گەدۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئیئتلافی نیشتمانی لە ئیستانبوڵی تورکیا کۆ ببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا چەندین پرس باس دەکەین، لەوانە سەرۆکێکی نوێ بۆ ئیئتلاف ''ئۆپۆزیسیۆن'' هەڵدەبژێرین."



گەدۆ ئاماژەیشی دا، ئەوان لەسەر چەندین پرس و بە تایبەت ڕەوشی عەفرین و غوتتە و ڕەوشی گشتیی سووریاش گفتوگۆ دەکەن.



گەدۆ ئەوەیشی خستەڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا سێ جێگریش بۆ سەرۆکەکە دادەنێن، کە یەکێکیان کورد دەبێت."



ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە ئیئتلافی نیشتمانیی سووریادا ١١ کەسن و ٣ کەسی دیکەی کوردیش هەن، کە ئەوانیش نیزیکی ئەنجومەنی ئەنەکەسەن.



ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا لە ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، بارەگای سەرەکیشیان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیایە، نیزیکەی ١٠٠ ئەندامن و عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆکیانە. گەدۆ گوتیشی: "عەبدولڕەحمان مستەفا چانسێکی زۆری هەیە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ئیئتلافەکە."
kdp-
Top